لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیەوە

خواردنگەیەک بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکانەوە بۆ جاری دووەم داخرا

964+

ژێوار خدر

خواردنگەیەکی رانیە بۆ دووەم جار لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیەوە داخراوە، بەهۆی ئەوەی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبووە.

کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی وت، ئەوە دووەم جارە خواردنگەی مون نایت لە رانیە دادەخرێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەکانەوە.

وتیشی، ئەم جارە بۆ ماوەی هەفتەیەک خواردنگەکەمان داخستووە، سزایەکی دارایی قورسی خاوەنەکەشیمان داوە، بەیانیش دادوەر بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە چێشتخانەکە بە یەکجاری دابخرێت یان نا.

روونیشیکردەوە، لەو خواردنگەیە هیچ مەرجێکی تەندروستی پەیڕەو نەکراوە و گۆشتییان بە خراپی کۆگا کردووە، بۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی شوێنکارەکە دەگیرێتەبەر .

120 كارتۆن نەستەلە لە رانیە دەستى بەسەرداگیرا

120 كارتۆن نەستەلە لە رانیە دەستى بەسەرداگیرا