ناوچەی گەشتیاری سەرچنار لە سلێمانی - وێنە: 964
گەشتوگوزار داتای کردووە
ئەمە خەمڵاندنە؛ سلێمانی لە بۆنەکاندا 40 هەزار گەشتیاری هەبووە
964+
ئەحمەد مستەفا
گەشتوگوزاری سلێمانی داتای کردووە، لە هەر یەک لە بۆنەکانی سەری ساڵان، نەورۆز، جەژنەکانی رەمەزان و قوربان و پشووەکانی هاوین، سلێمانی بە تێکڕا 40 هەزار گەشتیاری لە ماوەی 16 ساڵی رابردوودا بۆ هاتووە.
داتاکە لە نێوان ساڵی 2007 بۆ 2023 تۆمارکراوە و وەرگیراوە، ئەمە خەمڵاندێکی تێکڕاییە بۆ ماوەی ئەو 16 ساڵە.
گەشتوگوزاری سلێمانی لە پێگەی خۆی سەرەڕای ئاشکراکردنی داتاکە باس لەوە دەکات، سلێمانی لەو بۆنانەدا بووەتە شوێن گەشتی گەشتیاران و لە هەموو لایەکەوە هەمووان سەردانیان کردووە.
داتاکانی رابردوو دەرخەی ئەوەن، لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باکوور و رۆژئاوا، هەروەها ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و ژمارەیەکی کەم لە بیانی، بۆ گەشت هاتوونەتە ناوچە گەشتیاری و بازاڕەکانی شارەکە.
گەشتوگوزار دەڵێ، رێژەی هاتن بە 40 هەزار گەشتیار لە هەر بۆنەیەکدا خەمڵێنراوە و بە وردی و بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لە ساڵانی 2007 بۆ 2023، دوو ملیۆن و 95 هەزار و 966 گەشتیار سەردانی سنوری پارێزگاکەیان کردووە.