وته‌بێژی حكومه‌تی كوردستان بۆ 964:
“موچه‌ی مانگی 10 دێت و كێشه‌ی نییه”
رێباز یونس
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، موچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی كوردستان دێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی به 964ی راگه‌یاند، “ئینشائه‌ڵا موچه‌ی مانگی 10 دێت، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، لیست نێردراوه و وردبینییش كراوه”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كاتی دیاریكراوی هاتنی موچه‌ی باس نه‌كرد، به‌ڵام پێشبینیی ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پاره بنێردرێت.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له بودجه‌ی 2027ی عێراق، هه‌ورامانی وتی، “به‌پێی دوایین سه‌رژمێری پشكی هه‌رێمی كوردستان 14.4%یه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ی خۆیان كردوویانه، به‌غدا 12%یان بۆ ئێمه داناوه، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه قبوڵ ناكرێت، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مافی خه‌ڵكی خۆمان وه‌ربگرین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا