جەژنی کرێکارانە

حکومەتی هەرێم بەفەرمی پشووی رۆژی پێنجشەممەی راگەیاند

شۆڕش قادری

بەبۆنەی یەکی ئایار و جەژنی کرێکاران، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بەفەرمی رۆژی پێنجشەممەی کردە پشوو.

کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، 1.5.2025 بە بۆنەی یەکی ئایار (جەژنی کرێکاران)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، پشووی فەرمی دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر دوێنێ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پشووی رۆژی پێنجشەممەی بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە راگەیاند.