لە مامزاوای هەولێر

ئاگر لە کارگەیەکی شیش کەوتووەتەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئاگر لە کارگەیەکی شیش لە مامزاوای هەولێر کەوتووەتەوە و 10 تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکرنی ئاگرەکەن.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەو شوێنەی سووتاوە کۆگای شیشە لە کارگەکەدا و لە کاتژمێر 11:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە 28.4.2025 تیمەکانی بەرگری شارستانی خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە ماددییەکان بەوردی نەزانراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری