زاخۆ

ئۆتۆمبێلێکى پاسەوانانى سنوور وەرگەڕا؛ گیانلەدەستدا و بریندار هەیە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە سنوورى زاخۆ، ئۆتۆمبێلێکى پاسەوانانى سنوور وەرگەڕا و بەهۆیەوە پاسەوانێکى سنوور گیانى لەدەستدا و سیانى دیکەش بریندارن.

رووداوەکە کاتژمێر 1:30 خولەکى دوانیوەڕۆ، لە سنوورى ناحیەى دەرکار کە دەکەوێتە ئیدارەى زاخۆ، بە دیاریکراوى لە گوندى دەشتەتەخ لەسەر سنوورى تورکیا و هەرێم روویداوە.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـى وت،”بریندارەکان گەیەنراونەتە فریاکەوتنى زاخۆ و چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرێت و تەرمى ئەو کەسەشى گیانى لەدەستداوە، رەوانەى پزیشکى دادى کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بارهەڵگرێک وەرگەڕا و سەدان فەردە ئاردی لێ کەتووەتە سەر...

بارهەڵگرێک وەرگەڕا و سەدان فەردە ئاردی لێ کەتووەتە سەر شەقام