ژیریی دەستكرد:
بارسێلۆنا بە 3-1 گۆڵ كلاسیكۆ لە ریال مەدرید دەباتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سیستمی ژیریی دەستكرد دەڵێت، ئەمشەو لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا بە 3-1 گۆڵ لە ریال مەدرید دەباتەوە.
یەكێك لە ماڵپەڕەكانی هەواڵی وەرزشی، لە رێگەی ژیریی دەستكردەوە پێشبینیی ئەنجامی یاریی كلاسیكۆی ئەمشەوی كردووە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، هیچ تێكستێك بە سیستمەكە نەدراوە، تەنیا بە پشتبەستن بە ئەنجام و زانیارییەكانی پێشوو، ئاست و ئەنجامەكانی هەردوو تیپ، ئەنجامەكەی پێشبینی كردووە.
سیستمەكە دەڵێت، بارسا ئاستی جێگیرە و ئەنجامەكانی باشن، پێشەنگی لالیگایە و ئەم وەرزەش دوو كلاسیكۆی لە ریال بردووەتەوە، هەروەها ئاماژە بەوە دەكات پلان و شێوازی تیپەكە لەگەڵ هانزی فلیكی راهێنەر زۆر پێشكەوتووە، بۆیە دەتوانێت ئەمشەویش براوەبێت بە 3-1 گۆڵ.
ئەمشەو كاتژمێر 11:00 كلاسیكۆی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لە یاریگەی لا كارتۆخا لە شاری سێڤییا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەدەچێت.