لەم مانگەدا 83 بیانی

رێگری لە 35 بیانی کرا بە قاچاغ بێنە سلێمانی

964+

ژووری هەواڵ

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق دەستگیر کردنی 35 هاوڵاتی بیانی راگەیاند کە بە شێوەی قاچاغ ویستویانە سنوور ببەزێنن.

فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراق رایگەیاند، 35 کەسیان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیاندەدا بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە سلێمانییەوە.

بە پێی راگەیەندراوی فەرماندەییەکە بێت، ئەو کەسانە هاوڵاتی ئاسیاین و لە سێ وڵاتی ئاسیاوە خۆیان گەیاندووەتە سەر سنوور.

لەم مانگەدا لە چوار ئۆپەراسیۆنی دیکەی فەرماندەیی هێزەکانی سنووری عێراقدا 47 کەسی دیکە بە هەمان تۆمەت دەستگیر کراون و رێگریان لێکراوە بە قاچاغ بێنە سنووری پارێزگای سلێمانی.

پاسەوانانی سنوور 22 کەسیان دەستگیر کرد

پاسەوانانی سنوور 22 کەسیان دەستگیر کرد