خەڵکی چەمچەماڵ دەست بە ئاوەوە بگرن

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە ئەمساڵیش تەواو نابێت

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دانیشتووانی قەزای چەمچەماڵ ئەمساڵیش دەبێت دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەم ساتە 6% پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە تەواو بووە.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە 964ـی وت، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ ئێستا هەموو کێشەکانی چارەسەر بووە، تا ئەم ساتە 6% کارەکانی تەواو بووە و سێ حەوز شوێنەکانی دیاریکراوە.

باسی لەوەش کرد، ئێستا گرفتی پێدانی سلفە بە پڕۆژەکە هەیە و سلفەکانی لەسەر داهاتی پارێزگای سلێمانی دانراوە، بۆیە داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر