هاوڵاتییەک لە سلێمانی: خۆمان قەیرانی غاز دروست دەکەین

964+

رازاو محەمەد- سلێمانی

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەستانی هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی روویان لە بەنزینخانەکان کردووە و ریزیان بەستووە.

دیار ئەبوبەکر، وەک هاوڵاتیەک سەرەی بۆ غاز گرتووە و بۆ 964 دەڵێت؛ من خۆم سێ بتڵ غازم لە ماڵەوە هەیە، دووانیان بەتاڵ بوون و ویستم بێم پڕیان بکەمەوە، کاتێک هاتم سەیر دەکەم بەرناکەوێت، بەڕاستی هیچ نەبووە و هیچ قەیرانێک لە گۆڕێدا نییە، بەڵکو هاوڵاتیان خۆیان بەهۆی ترسەوە ئەم دۆخە دروست دەکەن.

ئەو هاوڵاتییە ئاماژە بەوە دەکات کە پێشتر لە تەلەفزیۆنەوە بیستوویانە کە کێڵگەی کۆرمۆر وەستاوە، کورد لەوەتەی هەیە ترسی هەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح