وەک قایمقام

سمکو سالار چووە شوێنی نوخشە ناسیح

شۆڕش قادری

سمکو سالار چووە شوێنی نوخشە ناسیح و وەک قایمقامی هەڵەبجە دەستبەرکار دەبێت.

بەپێی بڕیارێکی وەزیری ناوخۆی هەرێم کە ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 دەرچووە، سمکۆ سالار موشیر بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ دەبێتە قایمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە بە وەکالەت و شوێنی نوخشە ناسیح دەگرێتەوە.

نوخشە ناسیح چەند هەفتە پێش ئێستا کرا بە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت و بوو بە یەکەم پارێزگاری ژن لە مێژووی عێراقدا.

وێنەیەکی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی هەرێم لە خوارەوە:

سمکو سالار چووە شوێنی نوخشە ناسیح