خانەقین
دوو مێردمنداڵ تێروپڕ نان لە چێشخانەیەک دەخۆن و بۆی دەردەچن
راژان باجەڵان – خانەقین
دوو مێردمنداڵ خۆیان دەکەن بە چێشخانەیەکی خانەقیندا و تێروپر نان و چاو ساردەمەنی دەخۆن و نێرگەلەیەکێش دەکەن بەسەریدا و بۆی دەردەچن بێ ئەوەی پارە بدەن.
نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە 20.4.2025 ئەو دوو مێردمنداڵە لە رێستۆرانتێکی بەناوبانگی قەزای خانەوین لایانداوە و دواتر بە پلانیش شوێنەکەیان جیهێشتووە.
ئومێد زەنگەنە خاوەن چێشتخانەی شارەکەم لە خانەقین بۆ 964 وتی، دوو گەنجەکە تێروپڕ نانیان خوارد و ساردەمەنی و چایان کرد بەسەریدا و دواتریش نێرگەلەیان داواکرد، بە فێڵی دەستشوشتن لە دەرگای تەنیشت مەخسەلەکانەوە یەکێکیان هەڵدێت و پاش پێنج خولەکی تر لە رێی مۆبایلەوە رێگا بۆ دووهەمیان خۆشدەبێت و ئەویش رادەکات.
وتیشی، لە دوێنێوە دەیان کەس ئەیانەوێت پارەکە بدەن و هەروەها کەسانێکیش ئەیانەوێ ئەم هەرزەکارانە بناسن بەڵام گرنگ پارەکە نییە ئەم هەرزەکارانە ئیدارەی رێستۆرانتەکە لە حسابەکەیان خۆشبوو، بەڵام دەبێت کەس و کاریان لەم کردەوەیە ئاگاداربن بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی