لە سلێمانی

شێخ محێدین بووەتە زبڵخانە و هەر پیکابە و پاشماوەی ئاژەڵ فڕێدەدات

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

شەقامی شێخ محێدینی سلێمانی كراوە بە زبڵخانە و پڕبووە لە پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی و هەر پیکابە و دێت و زبڵەکەی پشتی فڕێدەدات و دەڕوات.

گەڕەکی شێخ محێدین کە یەکێکە لە ناوچە دێرین و شەقامە دیارەکانی شاری سلێمانی، بەهۆی کۆبوونەوەی بڕێکی بێشومار لە خۆڵ وخاشاک و پاشماوەی جۆراوجۆر،دیمەنێکی نەشیاو و ژینگەییەکی پیسی بەخشیوە بە شوێنەکە.

بەپێی ئەو بەدواداچوونە مەیدانییەی کە تۆڕی میدیایی 964 لە شوێنی رووداوەکە ئەنجامی داوە، ئەم دۆخە نەخوازراوە دەرەنجامی تەنیا دوو رۆژ کارنەکردنی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە و ژینگەپارێزانە بەبۆنەی جەژنەوە، کە وایکردووە پاشماوەکان بەم شێوەیە لەسەر شەقامەکە کەڵەکە ببن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح