"دادگا یەکلایى کردووەتەوە"
ئەو کۆمپانیایەى دەوترا دەستى بەسەر زەوى جوتیارانى سەروچاوەدا گرتووە هاتە دەنگ
964+
وریا فەتاح
بههۆى دروستكردنى كارگهیهك له سنوورى ناحیهى سهروچاوه، زهوى كشتوكاڵى چهند جوتیارێك بهر دروستكردنهكه دهكهون، جوتیارەکان دەڵێن، کۆمپانیا دەستى بەسەر زەوییەکانیاندا گرتووە، کۆمپانیاکەش وەڵامى داونەتەوە و دەڵێت، لە دادگا یەکلایى بووەتەوە کە ئەوان خاوەنى ئەو زەویانە نین.
دواى ئەوەى ژمارەیەک جوتیارى سنوورى سەروچاوە لە رێگەى 964ـەوە رایانگەیاند کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دەست بەسەر زەوییەکانیاندا گیراوە، ئەمڕۆ کۆمپانیای (vee paper)ب بۆ ریسایکلکردنی کارتۆن و دروستکردنی کاغەزی کارتۆن کەدەستی بەکارەکانی کردووە، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: هەموو ئەو دەنگۆیانە ناراستن کە چەند رۆژێکە دەوترێت کۆمپانیاکەمان دەستى بەسەر زەوى جوتیاراندا گرتووە.
وەک باسى دەکات، پڕۆژەی کۆمپانیاکەیان تەنیا ریسایکلکردنی کارتۆن و دروستکردنی کاغەزی کارتۆنە نەوەک خۆڵ و خاشاک و پلاستیک و پاشماوەی خاشاکی ماڵان بێت، پڕۆژەکەشیان بە دۆستى ژینگە وەسف کردووە.
“سەبارەت بەو دەنگۆیەی گوایە دەستمان گرتوە بەسەر زەوی جوتیاران ئەم هەواڵە دورە لەڕاستی، چونکە پڕۆژەکەمان بەپێی رێکاری یاسایی کارەکانی ئەنجام داوە و لەکاتی ئیستا مۆڵەتی رسمی و فەرمانی دەستابەکاربوونی هەیە وە ئەو زەویە تاپۆیە لەساڵەکانی 2000ـەوە تۆمارکراوە بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانی سەروچاوە، لەلایەن ئەم جوتیارانە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکردین لەبنکەی پۆلیسی شکارتە بەڵام دوای دەرکەوتنی راستییەکان دۆسیەکەیان داخرا لەلایەن دادگاوە، پاشان بڕیاری دادگایان تەمیز کردوە، بەڵام لەبەرژەوەندی کۆمپانیاکەمان پەسەند کروا”، کۆمپانیاى vee paper وا دەڵێت.
لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو جوتیارانەش، کۆمپانیاکە دەڵێت، جوتیارەکان هیچ ماف و گرێبەستێکى کشتوکاڵیان نییە، بەنرخێکى کەم ئەو زەویانەیان کریون، بەڵام کۆمپانیاکەمان ئامادەیە بەپێى شەریعەت و قانون قەرەبوویان بکاتەوە.
ئەو زەوییانە کە 55 دۆنمە و کراوە بەگەنم، چەند رۆژێک لەمەوبەر شۆفڵى کۆمپانیاکە چووەتە سەر زەوییەکان و بەشێک لە گەنمەکانى تەخت کردووە، لەسەر ئەو کارە کۆمپانیاکە لە راگەیەنراوەکەیدا روونى کردووەتەوە کە پێشتر جوتیارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە زەوییەکانیان نەکێڵن.
وەک باسکراوە، کۆمپانیاکە لەسەر ئەو رەفتارانەى جوتیاران، سکاڵاى یاساییان تۆمار کردووە و لەلایەن پۆلیسى سەروچاوەوە جوتیارەکان دەستگیرکراون و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون.
كار بۆ قهرهبووكردنهوهی ئهو جوتیارانه دهكهین كه زهویهكانیان بهر دروستكردنى كارگهیهك دهكهوێت