پۆلیسی راپەڕین
ناحیەی ژاراوە
پیكابی بە بارەوە دزی و دوای كەمتر لە كاتژمێرێک دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان لە پۆلیسی فریاکەوتن، كە ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیکاب له ناحیەی ژاراوە دزراوە، توانیان بە کەمتر لە یەک کاتژمێر تۆمەتبار لە گوندی برایماوە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن.
لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی، “ئۆتۆمبێلەکەی بە بارەوە لەناو بازاڕی ژاراوە دزیوە”، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 له یاسایی سزادانی عێراقی راگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.