دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

22 دادوه‌ر و داواكارى گشتى هه‌رێم ده‌خرێنه‌ وۆڕكشۆپی ناوبژیوانانى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ 22 دادوه‌ر و داواكارى گشتیان ‌خستووه‌ته‌ وۆڕكشۆپێك به‌ناوى ناوبژیوانانى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌لایه‌ن پەیمانگەی دادوەری بە هاوکاری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەكان بۆ پەرەپێدانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

وۆرك شۆپه‌كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابه‌ته‌كانى وۆڕكشۆپه‌كه‌ بریتین له‌ جەوهەر و تایبەتمەندییەکانی ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی ICA و جیاوازی لەگەڵ جۆرەکانی تری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان وەك نێوەندگیری، دەستەی ناکۆکییەکان، دادگاییکردن .