سعودیە رایگەیاند

دوو موشەکی حوسییەکان بە ئاراستەی مەککە تێکشکێنران

توانا نەقی

دیسان حوسییەکان دەستیان کردەوە بە هێرشکردن و دوو موشەکیان بە ئاراستەی مەککە هەڵدا، موشەکەکان تێکشکێنران بەڵام پارچەکانیان نزیکی مزگەوتی حەرام کەوتنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 بەرگری شارستانی سعودیە بڵاوکردەوە، دوای تێکشکانی ئەو دوو موشەکەی لەلایەن حوسییەکانەوە هەڵدراون، پارچەکانیان لە نزیک گوندی سەبوعە کە 36 مەتر لە مزگەوتی حەرام دوورە،کەوتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان بە ئاراستەی مەککە هەڵدراون، بەڵام نەهێڵدراوە بگەنە شوێنی خۆیان.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سعودیە دەڵێت، بە ئامانجگرتنی دوژمنکارانەی خەڵکی مەدەنی پێشێلکارییەکی روونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە و گوزارشت لە جدییەتی ئەو رێبازە دوژمنکارانەیە کە میلیشیای تیرۆریستی حوسی بەکاری دەهێنێت.

بەرگری شارستانی دەشڵێت، پێشتریش لە 24 تشرینی یەکەم هێرشی دیکە بە ئاراستەی مەککە و مەدینە کراوە لەلایەن حوسیەکانەوە و بە دوو مەشەکەی بالیستی ویستراوە بکرێنە ئامانج.