کێشەیان هەیە

شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لە عەربەت گردبوونەوە

964+

بڕوا مەجید_عەربەت

شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لە ناحیەی عەربەت دژی گۆڕینی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان و گۆڕینی شوێنی ئەوکەسانەی سەرپەرشتیان دەکات، گردبوونەوە.

کێشەى ئەو شۆفێرانە ئەوەیە، ئەوان لە عەربەتەوە قیر بەرەو گەرمیان دەبەن، شوێنى وەستانیان لە عەربەتە، بەڵام ئێستا کۆمپانیایەک پەیدابووە، دەیانەوێت شوێنى وەستانى ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ چەناخچیان و هەر لەوێش وەسڵ ببڕن.

خالید ئەحمەد، شۆفێری بارهەڵگری قیر لەعەربەت بە 964ـى وت،”ئێمە خۆمان لەعەربەتین و بارهەڵگرەکانمان و شوێنی بارەکەشمان لەعەربەتە، ئێستا دەڵێن دەبێت ئۆتۆمبێلەکانتان ببەن لە چەناخچیان دایبنێن، ئەگەر رۆژێک بارتان هەبوو بەبەتاڵی بێن وەسڵی بارەکە ببڕن”.

وەک باسى دەکات، ئەو شوێنە دوورە و هیچ پێویست ناکات 10 کیلۆمەتر ببڕن، لە کاتێکدا سێ ساڵە بەبێ کێشە کاردەکەن.

ژمارەى ئەو شۆفێرانە نزیکەى 500 شۆفێرە، قیر لە عەربەتەوە بەرەو دەروازەى پەروێزخان دەبەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە رێگای سلێمانی - عەربەت داخراوە

بەهۆی بارهەڵگرێکەوە رێگای سلێمانی - عەربەت داخراوە