دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ 964:
“لە دوای تەواوکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە تونێلەکەی کۆیەش دروستدەکرێت”
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێكمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له سلێمانییه‌وه به رێگاى دووساید بچینه هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش له پلان و به‌رنامه‌یاندایه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه، له دیدارى سلێمانیی به‌شداره و به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستیان به ته‌واوكردنى دووسایدى هه‌ولێر بۆ كۆیه كردووه و له داهاتووش تونێلی كۆیه دروستده‌كه‌ن.
وتیشی “رێگاى دووسایدى سلێمانى بۆ ئیداره‌ى راپه‌ڕین به سێ قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێت كه قۆناغى یه‌كه‌میان 95% و دووه‌میش 45%ـى ته‌واو بووه، به‌لام ئێستا هه‌ردوو قۆناغى دووه‌م و سێیەم كراونه‌ته یه‌ك پاكێج و ده‌رخسته‌كه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه كه پێشبینى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌ڵام بدرێته‌وه و هه‌ردوو قۆناغه‌كه به‌یه‌كه‌وه ته‌واو بكرێن”.
له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ریش، ئاماژه‌ى به‌وه كرد پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه و هه‌نگاوى یه‌كه‌میان ته‌واو كردووه و و ئێستا له قۆناغى دیزاینكردنى پڕۆژه‌كه‌دان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن