وتەبێژی دیدارەكە بۆ 964:
“دیداری سلێمانی كاریگەریی زۆری دەبێت و راسپاردەكان دەگەیەنێت”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
وتەبێژی دیداری سلێمانی دەڵێت، دیدارەكانی پێشوو شایەدی ئەوەن كە دیداری سلێمانی كاریگەریی خۆی هەیە، دەشڵێت، لە دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكە، پێشنیار و راسپاردەكان دەگەیەندرێتە لایەنی پەیوەندیدار.
ئارام قادر كۆكۆیی، لە پەراوێزی دیداری سلێمانی بۆ 964 قسەی كرد و رایگەیاند، لە دیدارەكەدا كۆمەڵێك بابەتی گرنگی هەنووكەیی قسەوباسی لێوە دەكرێت، لەوانە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی كوردستان، هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق، ئەجێندا و كاری حكومەتەكانی عێراق و كوردستان، پرسی نێوان ئەمریكا و ئێران و بابەتی وزە و چەند تەوەرێكی دیكە.
ئاماژەی بەوەش دا، دیداری سلێمانی هەمیشە كاریگەریی خۆی هەبووە و لە دوای كۆتاییهاتنی دیدارەكەش، پێشنیار و راسپاردەكان دەگەیەندرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16.4.2025 دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی دەستیپێیكرد و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، كۆمەڵێك كەسایەتی سیاسیی كوردستان، عێراق و جیهان بەشدارن و گفتوگۆ و پانێل دێنە ئەنجامدان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دیداری سلێمانی
وەزیری ژینگەی عێراق
"هەوڵی زۆرمان دا پاڵاوگەكانی هەولێر دابخەین بەڵام پێمان نەكرا"
دەڵێ، "کورد نەگبەت نییە"
دلاوەر عەلائەدین؛ پێویستمان بە پتەوکردنی هێزی ناوەکییە
لە دیداری سلێمانی قسەی کرد
ئیلهام ئەحمەد: رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى نابێت
دووەم رۆژی دیداری سلێمانی دەستی پێکرد
سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی: دڵخۆشین دیدارەکە هەمووانی کۆکردەوە
عیدانى: بهسره ماڵی خۆتانه