ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
توێژینەوەی زانستی پزیشکی
گۆڤارێكی كوردستان لە پێگەیەكی نێودەوڵەتی تۆمار كرا
محەمەد فاتیح
گۆڤارێكی پزیشکی، كە لە هەرێمی كوردستان دەردەچێت و بڵاودەكرێتەوە، بووەتە جێگەی بایەخ و لە پێگەیەكی نێودەوڵەتی تۆمار كرا.
پلاتفۆرمی (DOAJ) کە پلاتفۆرمێکی زانستی نێودەوڵەتییە، گۆڤاری پزیشكیی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان (AMJ) لە پێگەی خۆی تۆمارکرد.
گۆڤاری ئەنجومەنی باڵای کوردستان، گۆڤارێكی پزیشکیی وەرزییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ساڵی چوار ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە، لە هەر بەرگێکدا (25) توێژینەوەی زانستی پزیشکی بڵاودەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ئامرازێک بۆ ناساندنی گۆڤارەکە لە سەرانسەری جیهان، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکیش بۆ پێشخستنی توێژینەوەی پزیشکی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی راهێنراوان و بەرەوپێشچونی چاودێری تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.