لە پارێزگای هەولێر

سەگ پەلاماری منداڵێکیدا و برینداریکرد 

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە کۆمەڵگای مەلا ئۆمەرـی سەربە پارێزگای هەولێر سەگ پەلاماری منداڵێکیدا و بەسەختی برینداری کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.2.2025، محەمەد ئیسماعیل مامی منداڵەکە بە 964ـی وت، “منداڵەکە لە بەردەگای ماڵەوە دانیشتبوو، لە پڕ دەنگی گریانمان بیست، کاتێک چووین بۆ بەر دەرگا، بینیمان سەگ پەلاماری منداڵەکەی داوە”.

باسی لەوەشکرد، منداڵەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن، لەوێ پزیشکەکان پێیانوتوون کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و دەبێت بمێنێتەوە.

بەقسەی محەمەد ئیسماعیل، منداڵەکە سەری بریندار بووە و قۆڵێکیشی شکاوە و بەشێک لە جەستەشی بریندار بووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری