یاساکە پەسەند کرا

هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق

شۆڕش قادری

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و بوو بە نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق.

کەمێک لەمەوبەر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە کە هەڵەبجە بووە بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق و یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکراوە.

هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ “هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید”ـیشی پێده‌وترێت، له‌ رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، پێشتر زیاتر لە شەش جار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجام دراوە، بەڵام هەرجارەو بەبیانوویەک دوادەخرا، دواجار ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد.