هەواڵەکان

گێچەڵ بە كچان زیادی كردووە و دوو دەواجنیش سووتان


ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەکی بەناوی لیژنەی تەکنەلۆژیا پێکهێناوە و ناوبەناو تەماشای کامێرای چاودێری شوێنە گشتی و بازرگانییەکان دەکاتەوە.

ئەو هاوڵاتیانەی خانوویان لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێراونە سیتی کڕیوە، تەحەمولیان نەما و دژی کەمتەرخەمی خاوەن پڕۆژەکە گردبوونەوە.

لە سێ رۆژدا دوو دەواجین لە سنووری ناحیەی بنگرد سووتاون کە تا ئێستاش بنکەی ئاگرکوژێنەوەی لێ نییە.

گیچەڵ بە کچانی قوتابی خورماتوو بە مۆبایل و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیادیکردووە و تووشی کێشەی جۆراوجۆری کردوون، بۆیە پۆلیس و تەندروستی قەزاکە کەوتوونەتەخۆ و هەڵمەتێکی هۆشیاریان دەستپێکردووە.