له‌ كاتی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بووله‌مه‌رزه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

کارمەندێکی شارەوانی ناحیەی کەلەکچی لە کاتی کارکردنی لە کەمپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا گیانی لەدەست دا.

تاجەدین تەحسین، سەرۆکی شارەوانی کەلەکچی تایبەت بە تۆڕی 964 وتی، “شەمسەدین مەحموود كارمه‌ندی شاره‌وانییه‌ و خاوەنی یەک منداڵە، لەکاتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و لەکاتی بارکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی لە کارکردن بەربووه‌ته‌وه‌، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەزای شێخان و پشکنین، دەرکەوتووه‌ بەهۆی جەڵتەی دڵه‌وه‌ گیانی لەدەستداوە”.

ئەم کارمەندە، كه‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌، بۆ ماوەی سێ رۆژ لەم کەمپینە کاریکردووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان و بەرپرسی هەڵگرتن و کۆکردنەوە بووە بۆ ناو بارهەڵگرەکان، دوێنیش گیانی لەدەستداوە.

کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا ماوەی چوار رۆژە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا