سودانى سڵاو لە مەسرور بارزانى دەکات...
ئەگەرى بەهێز ئەوەیە چوارشەممە بچێتە سلێمانى
سودانى گەڕایەوە بۆ بەغدا
964+
وریا فەتاح
سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆتایى بەسەردانەکەى بۆ هەولێر هێنا و گەڕایەوە بەغدا، ئەگەرى بەهێزیش ئەوەیە چوارشەممەى ئەم هەفتەیە جارێکى تر بگەڕێتەوە بۆ هەرێم، بەڵام ئەمجارە بۆ سلێمانى.
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوى کردەوە، محەمەد شیاع سودانى، سەردانەکەى بۆ شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهێنا و بەرەو بەغدای پایتەخت بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆك وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی لە فڕۆكەخانە پێشوازی كرا و دیدارێكی كورتیشیان هەبوو.
دواتر، سودانى لەگەڵ مەسعود بارزانى کۆبووەوە و لەبارەى کۆبوونەوەکەش، بارەگانی بارزانی رایگەیاند، بارزانی و سودانی لە پیرمام لە بارەی تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
ئەگەرى بەهێز ئەوەیە، چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، جارێکى دیکە بارزانى بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام ئەمجارە بۆ سلێمانى و لە دیدارى سلێمانى قسە بکات.