رووخانى باڵەخانەیەک بەهۆى بومەلەرزەکەى میانمار
خەڵکانێکیش بێسەروشوێنن
گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەى میانمار 1000 کەسى تێپەڕاند
وریا فەتاح
زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەى میانماردا و تایلەندا تێدەپەڕێت، بەپێى نوێترین ئامار، ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى بومەلەرزەکەوە تەنیا لە میانمان گەیشتووە بە یەک هەزار و دوو کەس.
دوو هەزار و 376 کەس بریندار بوون و زیاتر لە 30 کەس بێسەروشوێنن
وڵاتى چین و هیندستان وەک دووەم وڵات هاوکاریان پێشکەش بە میانمار کردووە، ئەمەر بەپێى راگەیەنراوێکى سەربازى میانمار.
لە بانکۆکى پایتەختى تایلەند 15 کەس لەژێر داروپەردوى رووخاودا ماونەتەوە و گیریانخواردووە، تیمەکانى فریاگوزارى پلانیان هەیە کە ئامێری قورس بەکاربهێنن بۆ لابردنی پارچە ڕووخاوەکانی بیناکە بە زووترین کات.
بەپێى راپۆرتى سەرچاوە خۆجێیەکانى تایلەند، 2000 بیناوباڵەخانە بەهۆى بومەلەرزەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، هەربۆیە تیمى ئەندازیارى پشکنینیان بۆ دەکەن و بڕیار دەدەن ئاخۆ بەکەڵکى ژیان دێن یاخود نا.
پێش نیوەڕۆى دوێنێ هەینى، بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 7.7 پلە میانمار و تایلەندى هەژاند کە ناوەندى بومەلەرزەکە شاری مەندالای کە دووەم شاری پڕ دانیشتوانی میانمارە و نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێدا دەژى، روویدا.