پشدەر
لە رووبەڕووبونەوەى باندێکى مادەى هۆشبەر و هێزە ئەمنییەکان بریندار هەیە
964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ
کەمێک لەمەوبەر، لە سنوورى قەزاى پشدەر، رووبەڕووبونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و باندێکى مادەى هۆشبەر روویدا و کەسێک بریندارە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە سنوورى پشدەر بە 964ـى وت،”لە سنوورى سەنگەسەرى سەر بە قەزاى پشدەر، باندێکى هۆشبەر رووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی باندەکە بریندارە”.
ئاشکراشى کرد، بریندارەکە رەوانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ کراوە و برینەکەى سەختە.
تائێستا هیچ لایەنێکى فەرمى لەسەر رووداوەکە قسەى نەکردووە و راگەیەنراوى بڵاو نەکردووەتەوە.
بەهۆى ئەوەى ناوچەى پشدەر هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتى ئێران، پرسى مادەى هۆشبەر و گواستنەوەى مادەکەى تێدا زۆر بووە و ناوە ناوەش هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووى باندەکان دەبنەوە و دەستگیریان دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح