لەگەڵ كێ كۆبووەوە؟

محەمەد شیاع سودانی بەپەلە گەیشتە قەتەڕ

لە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە سەردانێكی رانەگەیاندراو و بەپەلە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە قەتەڕ و لەگەڵ میری ئەو وڵاتە و سەرۆكی سوریا كۆبووەوە.

ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە 17.4.2025 وێنەیەك بڵاوبووەتەوە و كۆبوونەوەی سودانی، لەگەڵ میری قەتەڕ تەمیم بن حەمەد و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا پێشاندەدات، كە ئاژانسی دەنگوباسی عێراق بڵاویكردووەتەوە.

هاوكات ئاژانسەكە دەڵێت، كۆبوونەوەكە لە بارەی رەوشی ئێستای ناوچەكە و ئەو ئاڵنگارییانەیە، كە رووبەڕووی بووەتەوە.

هەروەها دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كردووە، سوریا هەنگاوی نوێ و كارا بهاوێژێت بۆ نەهێشتنی چەكدارانی داعش.

بەڵام سەرچاوەی دیكە باسی ئەوەیان كردووە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بە كردنەوەی سنووری نێوان عێراق و سوریا و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە.