دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی ماوەت بەڕێوەچوو - وێنە: قایمقامیەتی ماوەت
خواردنی کوردەواری و کاری دەستی نمایش کران
دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی ماوەت بەڕێوەچوو
964+
شۆڕش قادری
دووەمین فێستیڤاڵی بەهارەی ماوەت بەڕێوەچوو و تیایدا 40 بەشداربوو لە کەشوهەوایەکی دڵڕفێندا بەرهەمەکانیان نمایش کرد.
کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “ئەمڕۆ هەینی 11.4.2025 بەشداربووین لە فێستیڤاڵی دووەمی بەهارەی قەزای ماوەت کە تایبەت بوو بە خواردنە کورەدەوارییەکان و کاری دەستی و لە سەیرانگای سەرسوڵ ساز درابوو”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 40 بەشداربوو، بەرهەمەکانیان نمایش کردووە و خەڵکێکی زۆریش چوونەتە فێستیڤاڵەکە.
ئەمە دووەم ساڵە کە ئەو فێستیڤاڵە لە قەزای ماوەت بەڕێوەدەچێت.
سەیرانگای سەرسوڵ سەیرانگایەکی قەشەنگ و گرنگی قەزای ماوەتە کە لە ئێستادا هەندێک خزمەتگوزاری سەیرانگاکە لە تەواوبوندایە و بڕیاریشە رێگاکەی قیرتاو بکرێت.