دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی راپەڕین دەردەکەوێت. وێنە:لاپەڕەی فەرمی پۆلیسی راپەڕین.
لە پشدەر
لەسەر هەڵگرتنی ئامێری دۆزینەوەی پارچەی شوێنەوار دوو کەس دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە پشدەر دوو کەس لەسەر هەڵگرتنی ئامێری دۆزینەوەی پارچەی ئاسەوار و کەلوپەلی مێژووی دەستگیر کران، پۆلیسیش دەڵێت، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بەهاوکاری زانیاری هەواڵگری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە ئامێرێکی ئاساریان پێ بووە و دەیانەویست لەناو بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر ئامێرەکەدا و دوو تۆمەتبارەکەش دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا.
دەستگیر کراوەکان بەگوێرەی مادەی 24 لە یاسای شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بڕیگەی چواری مادەی 24ـی یاسای ژمارە پێنجی ساڵی 2021ـی تایبەت بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هەرکەسێک کاری کنە و پشکنین و گەڕان بکات بەبێ رەزامەندی، ئەوا سزاکەی بەندکردنە بە مەرجێک لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت”.