لیژنەی بەرگری پەرلەمانی عێراق

“لەبری سوپا؛ ‌هێزەکانی ناوخۆ ئامادەن دۆسیەی ئەمنی شارەکان وەربگرن”

964+

ئەحمەد مستەفا

میوانداری وەزیری ناوخۆمان كرد و هێزە ئەمنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەن بۆ وەرگرتنی ئاسایشی پارێزگاكانی عێراق و دوورخستنەوەی سوپا لە ناوەندی شارەكان، ئەم قسەی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانی عێراقە.

كەریم عەلیوی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، لیژنەكەیان میوانداری عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و یاریدەدەرانی وەزارەتەكەی كردووە، باس لە ئایندەی وەزارەتەكە، كشانەوەی سوپا لە شارەكان و مامەڵەكردنی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان و ئاسایشی سنوورەكان كراوە.

ئەو دەڵێ، وەڵامەكانی وەزیری ناوخۆ هەمەلایەنە بوون سەبارەت بەو پێشێلكارییە سنوورییانەی كە لەلایەن هەندێك وڵاتەوە ئەنجامدراون، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ پابەندبوونێكی راستەقینەی هەیە بۆ كاركردن لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و بەرگری، كە لە ئەنجامدا دەستكەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە سەقامگیركردنی دۆخی ئەمنیدا.

وەزیری ناوخۆ لە کۆبوونەوەکە، ئامادەیی تەواوی وەزارەتەكەی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرپرسیارێتی ئەمنی پارێزگاكان لە ئەستۆ بگرێت، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێ، وەزارەت توانا و ئیرادەی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایش لە شارەكان و ئاسایشی سنوورەكان.

تیمێکی باڵای ئەکادیمی بەغدا سه‌ردانى

تیمێکی باڵای ئەکادیمی بەغدا سه‌ردانى "تاڤگه‌ى سەرسول و بەردبەرد"يان له‌ ماوەت كرد