پارێزگار:

لە هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43ـى دیکە کاریان تێدا دەکرێت

وریا فەتاح

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر 45 پۆندى نوێ لە جێبەجێکردندان لەو ژمارەیە پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندى دیکە هەریەکە و بەرێژەیەکى جیاواز کاریان تێدا دەکرێت.

بە وتەى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر،  پێشتریش لە کۆى هەشت پۆند ئەنجامدرابوون و پێنجیان تەواو ببون.

ئاشکراشى دەکات، بە کۆی گشتی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن.

“یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران، ناوچەیەکی گرنگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە”، پارێزگارى هەولێر وا دەڵێت.

پۆند، فۆڕمێکە لە شێوەى گۆم یان بەنداوى بچوک و ئەستێل کە ئاوى باران گل دەداتەوە.