خواردنی 450 بۆ 700 کەس ئامادە دەکەن

حەوت گەنج خۆبەخشانە خواردن بۆ مانگرتوانی دەربەندیخان ئامادەدەکەن

964+ 

هونەر فارس – دەربەندیخان

حەوت گەنجی خۆبەخش رۆژانە خواردن بۆ مانگرتووانی دەربەندیخان ئامادەدەکەن و دەڵێن رۆژانە خواردن بۆ 450 تا 700 کەس ئامادەدەکەن.

ماوەی 11 رۆژە بەشێک لە توێژە جیاوازەکانی قەزای دەربەندیخان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لەناو بازاڕی قەزاکە مانگرتنیان راگەیاندووە، خواردنی ئێوارانیشیان لەلایەن حەوت گەنجەوە بۆ ئامادە دەکرێت.

تۆڕی964 دەزانێت، پێداویستییەکانی خواردنەکە لەلایەن خۆپیشاندەران و خەڵکی خێرخوازی شارەکەوە دابیندەکرێت. 

بیلال ئەنوەر، یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانەیە کە لەیەکەم رۆژی مانگرتنەکەوە خواردن بۆ خۆپێشاندەران ئامادە دەکات، ئەو بە تۆڕی964ـی وت، ئەو رۆژانەی لە دەوامی خۆمم خواردنی 450 کەس ئامادە دەکەم، بەڵام کە دەوامم نییە ئەوا خواردنی 700 کەس ئامادە دەکەم.

دەشڵێت: خواردن تەنیا ئێواران ئامادە دەکرێت و جۆرەکانیشیان دەگۆڕدرێت. 

بە مەبەستی داواکردنی خزمەتگوزارییەکانیان، بەشێک لە دانیشتوانی دەربەندیخان ماوەی 11 رۆژە مانگرتنیان راگەیاندووە.

پێداچوونەوەی: پێشەوا محەمەد