هەواڵەکان
چاوەڕێ بوون تێرئاو ببن بێ ئاو بوون
ژووری هەواڵ
ماڵ خۆی لە خۆیدا نەبوو میوانیش رووی تێکرد، لەم گەرما و بێ ئاوییەدا و لەکاتێکدا هاوڵاتیانی شارە حەیاتەکە و دەورووبەری، چاوڕێ بوون بە دەستبەکاربوونی سێ پەمپی ئاو لە بەنداوی دوکان، تێرئاو ببن، بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی، هێڵی دوو لە ناوچەی قولەڕەیسی شکا، جگە لە گەڕەکەکانی سنووری قڕگە و هەموو ئەوانەی لە دەرەوەی شەستین، بەشێکی دانیشتووانی ئەڵایی و چەمچەماڵیش بێ ئاو بوون.
نزیکەی دوو هەفتەیە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆمەڵێک بڕیاریان بۆ هەرزانکردنی بەنزین دەرکردووە، بەڵام لەو کاتەوە نەک هەرزان نەبووە، بگرە گرانتریش بووە، کارتی ئەلیکترۆنیش چارەی کێشەکەی نەکردووە و ئەوەتا لە زۆربەی ناوچەکان دەبێ بە سەعات لەسەرەدا بمێنیەوە، بۆ ئەوەی چەند لیترێک بەنزینی 750 دیناریت بەرکەوێ، جا لە هەندێک شوێن، شۆفێری داماو بیری دەچێ سەیارەکەی بکوژێنێتەوە و وەک دەڵێن، بۆ ریش دەچێ، سمێڵیشی لەسەر دادەنێ.
ئەو کیژۆڵە پڕ لە هیوا و ورەیەی لە نەخۆشخانەی هیوا چارە وەردەگرێ، فێری خوێندنەوە و نووسین بووەتەوە و رۆژ بەڕۆژ هەنگاوی قایمتر دەهاوێژێ.
حاجی لەقلەقێکی نەخۆش پەنا بۆ نۆرینگەیەک دەبات، خاوەنی نۆرینگەکە تیماری دەکات و بەسروشتی شاد دەکاتەوە.