11 رۆژە وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە

دەربەندییەکان مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاند

+964

هونەر فارس-  دەربەندیخان

دوای 11 رۆژ لە مانگرتنی هێمنانە، چالاکوانانی دەربەندیخان مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاند.

دوای 11 رۆژە مانگرتنی هێمنانە، دەربەندییەکان هیچ وەڵامێکی داواکارییەکانیان نەدراویەوە، بۆ دروستکردنی گوشاری زیاتر بڕیاریانداوە تاوەکو 48 کاتژمێر مان لە خواردن و خواردنەوە بگرن.

تۆڕی964 دەزانێت، 13 چالاکوان مانیان لەخواردن و خواردەنەوە گرتووە، دەڵێن: هەر کەسێک دەیەوێت مان بگرێت دەتوانێت بێتە ریزەوە.

مانگرتووانی دەربەندیخان، ماوەی 11 رۆژە داوای چارەسەرکردنی ئاوی خواردنەوە، تەواوکردنی رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی، رێگەی دەربەندیخان – کەلار و زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی و چارەسەرکردنی هەندێک گرفتی دیکەیە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

ئەیوب عەلی، یەکێک لە چالاکوانەکان باس لەئامانجی مانگرتنەکەیانی بۆ تۆڕی964 کرد و دەڵێ: بۆ دروستکردنی گوشاری زیاتر لەسەر دەسەڵات، بڕیاری 48 کاتژمێر مانگرتنمان داوە.

چالاکوانانی دەربەندیخان مانگرتنیان راگەیاند – فۆتۆ +964

چالاکوانانی دەربەندیخان مانگرتنیان راگەیاند – فۆتۆ +964

پێداچوونەوە: فەرمان سادق