لە گوندی میشاو

مین بە پیاوێکی سەروو پەنجا ساڵدا لە دوورترین گوندی پێنجوێن تەقیەوە

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە گوندی میشیاوی پێنجوێن پیاوێکی تەمەن 53 لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاریدا، مین پێدا تەقیەوە و قاچێکی لەدەستداوە.

زیاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بۆ 964 هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، ئەو پیاوەی مینی پێدا تەقیوەتەوە لە دایکبووی ساڵی 1972 لە دایکبووە و دانیشتووی هەڵەبجەیە.

وتیشی، مینەکە بە پاژنەی پێیدا تەقیوەتەوە و خەڵکی گوندەکەش هاوکاریان کردووە و ئێستاش رەوانەی سلێمانی کراوە، هاوکات ئەو هەواڵەشی رەتکردەوە کە مین بە پێنج کەسدا تەقی بێتەوە و جەختی کردەوە، تەنیا یەک کەس بووە و ئەویش بریندار بووە.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، ئەمە سێهەم حاڵەتی تەقینەوەی مینە لە پێنجوێن، لە دوو رووداوەکەی پێشوودا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەوان لە سنوری ناحیەی ناڵپارێز بوون.

شایەن و میشیاو دورترین گوندی پێنجوێنن لە ناحیەی گەرمک و نزیکەی دوو کاتژمێر لە سەنتەری پێنجوێن دوورن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هاوکات، بەپێی وتەی موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری دەزگای مینی سلێمانی بۆ 964، پێنجوێن پیسترین ناوچەی عێراقە بە مین و بەشێکی زۆری مینەکان جۆری ڤاڵمارایە.