بەو مەرجەی پێشتر سوودمەند نەبووبن

هەزار و 628 فەرمانبەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زەوی وەردەگرن

ژێوار خدر

فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025 رایگەیاند، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا لە هەرێم دابەش دەكرێت.

دەشڵێت، زەوی بەو مەرجە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشدەکرێت، کە  پێشتر سوودمەند نەبووبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت.

روونیشیکردووەتەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاری كراون كە هەزار و 628 فەرمانبەرن.