“ئاردى ئه‌مجاره مه‌فرۆشنه‌وه و بیكه‌ن به‌نان”
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چاوەڕوان دەکرێت ئاردی بایەعی مانگی شوبات، ئاردێکی “زۆر باش” بێت و وەزارەتی بازرگان‌یش داوا لەخەڵک دەکات کە بیكه‌نه نان و نه‌یفرۆشنه‌وه.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم به تۆڕى964ـى راگه‌یاند: بەشە ئاردی ئەم مانگە کە ده‌ستمان به‌دابه‌شكردنى كردووه بەسه‌ر بریكاره‌كان، ئاردێكی زۆر باشه، داواش لەخەڵک دەکەم نه‌یفرۆشنه‌وه و بیكه‌ن به‌نان.
بەپێی زانیارییەکانی دەست تۆڕی964 کەوتووە، بەشە ئاردی مانگی شوبات گەنمی کەنەدی تێکەڵکراوە، وەک بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدەدەن ئەوا ئاردێکی زۆر جوانە و جیاوازه له‌هه‌موو به‌شه ئارده‌كانى تر.
“یه‌كه‌مجاره ئه‌و تێكه‌ڵییه‌ى گه‌نم ئه‌و ئارده باشه‌ى لێ دروستده‌كرێ”. نەوزاد شێخ کامیل وادەڵێت، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو چەند رۆژەی پشوو بووه له هه‌رێمی کوردستان پڕۆسەی دابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک بەردەوام بووه و راستەوخۆ سەرپەرشتی دابەشکردنی خۆراکمان کردووە.
هه‌ر نه‌فه‌رێك مانگانە لە بەشە خۆراکدا نۆ كیلۆ ئارد وەردەگرێت.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى تۆڕى964، ساڵانە به‌شه ئاردى 12 مانگ كه دابەشى سه‌ر ته‌واوى بریكاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، پێویستی بە نزیكەی 780 هەزار تەن ئارده كه بۆ هه‌ر مانگێك له‌هه‌رێمی كوردستاندا 65 هه‌زار ته‌نى پێویسته، بەڵام هیچ ساڵێک وەزارەتی بازرگانی عێراقی بەشە خۆراکی 12 دابەش نەکردووە، پارساڵیش هاوڵاتییان بەشە ئاردی پێنج مانگیان وەرگرتووە لە هەرێمی کوردستان.