
نۆبەرەی کنگر هاتووەتە بازاڕ
+964
دیلان محەممەد
لە سلێمانی نۆبەری کنگر هاتووەتە بازاڕ و فرۆشیارێک دەڵێت “ئەمساڵ جوانترین کنگرمان هەیە”.
جەمال محەمەد، فرۆشیاری بەرهەمە سروشتییەکان بە تۆڕی 964ی وت، ئەمڕۆ شەممە نۆبەرەی کنگری ئەمساڵیان بۆ ھاتووە و نرخی کیلۆیەک گەیشتووەتە شەش هەزار دینار.
لەبارەی گرانی نرخ وتیشی، هۆکاری گرانی کنگر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تازە هاتووەتە ناو بازاڕ و تا ئێستا بەرهەمەکە خۆماڵییە و بەرهەمی دەرەکی نەگەیشتووە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری عەلوەی سلێمانی بۆ تۆڕی 964ی روونکردەوە، لە عەلوەکانی سلێمانی کنگر نییە، ئەوەشی هەیە راستەوخۆ دەچێتە بازاڕەوە.