جەژنی بابلی - ئاشوری
وەزارەتی ئەوقاف پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ دەکات
964+
توانا نەقی
وەزارەتی ئەو قاف و کاروباری ئاینی هەرێم پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ لە هاولاتیانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، “بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ئەکیتۆ سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوری، پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی کلدانی، ئاشوری و سریانی لەکوردستان وجیھان دەکەین”.
دەشڵێت، ئومێدەوارن رۆژانی جەژن، لەگەڵ کەس وکارو خێزانەکانیان لەخۆشیدا بەسەر ببەن.
جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی سومەری – بابلی – ئاشوورییە و ئەمساڵ 6775ـە. بۆ ماوەی 12 رۆژ بە چالاکی جۆراو جۆر لە دهۆک جەژنەکە بەڕێوەدەچیت.