دیمەنی یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
کەسوکاریشیان سەردانیان دەکەن
لە چاکسازییەکانەوە 52 سزادراو مۆڵەتیان پێدراوە جەژن لە ماڵەوە بکەن
ژووری هەواڵ
لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەت دراوە بە 52 سزادراو کە بچن لە ماڵەوە جەژن بکەن، رێگە بە کەسوکاری سزادراوانیش دەدرێت سەردانیان بکەن لەنێو چاکسازییەکان.
لەو 52 سزادراوەی کە مۆڵەتیان پێدراوە، 24ـیان لە هەولێر بوون، لە سلێمانی 17 سزادراو و دهۆکیش 11 سزادراو بوون.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند، “بۆ جەژنی رەمەزان مۆڵەت بە 52 سزادراوە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ئەو ژمارەیەش بەسەر تەواوی چاکسازییەکاندا دابەشبوون”.
بەگوێرەی رێنماییەکان، سزادراوان هەر سێ مانگ جارێک، دەتوانن بۆ ماوەی هەفتەیەک بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان، مەرجی پێدانی مۆڵەتیش ئەوەیە دەبێت بەندکراوەکە لە چوار بەشی سزاکەی، بەشێکی تەواوکردبێت.