سایلۆ سلێمانى لە کاتى وەرگرتنى گەنم - وێنە: پەیجى سایلۆى سلێمانى لە فەیسبوک
رۆژی یەکشەممە چەکی پارە بۆ زنجیرەکانی 88 تا 140 خەرج دەکرێت
جوتیارانی کۆیە پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن
ژێوار خدر
ئەو جوتیارانەی سنووری کۆیە کە گەنمەکانیان رادەستی حکومەت کردووە، پارەی گەنمەکەیان بۆ خەرج دەکرێت و سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممە دەتوانن بچن چەکی پارەکانیان وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر ئاشکرای کردووە، رۆژی 10.5.2026 دابەشکردنی چەکی پارەی ئەو جوتیارانە دەستپێدەکات کە گەنمەکانیان لە گۆڕەپانی کۆیە داناوە، ئەم بڕیارە ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە زنجیرەی ناوەکانیان لە 88 دەستپێدەکات تاوەکو 140، پێویستە بۆ وەرگرتنی چەکەکە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و دواتر لە بانکی TBI پارەکەیان وەربگرن.
سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنی پارەکە، سایلۆی هەولێر دەڵێت دەبێت خاوەن چەکەکە خۆی ئامادە بێت یان وەکالەتی نوێی ئەمساڵی پێبێت. ئەگەر خاوەنی چەکەکەش مردبێت، پێویستە وارسەکان دابەشنامەی یاسایی و وەکالەتی گشتی هەموو میراتگرەکانیان پێبێت بۆ ئەوەی پارەکەیان بدەنێ و هیچ کێشەیەکی یاساییان بۆ دروست نەبێت.