هێمن حسێن وادەڵێت

“کاتەکەی هاندەر نییە بۆ گۆرانی بڵاوکردنەوە”

964+

دیلان محەمەد

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێمن حسێن، ئەلبومێکی 18 تراکی ئامادەیە، بەڵام  لەبەر بارودۆخی خەڵکی كوردستان رایگرتوون و جارێ‌ بڵاویان ناكاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 هێمن حسێن وتی، گورزێكی گەورە لەئێستادا بەر هونەر كەوتوە بەگشتی و مەزاجی خەڵك بۆ گوێگرتن لە گۆرانی زۆر گۆڕاوە، بەجۆرێك بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانمان بوونەتە گرفت.

لەگەڵ هەموو ئەم ناڕەزاییانە سلبی نییە و دەڵێت، دوای ناخۆشی خۆشی دێت و لەئێستاشدا گۆرانیبێژ و موزیسیانی زۆر باشمان هەیە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"ئەوانەی ئێستا گۆرانی میللی نین و مردوون"