پۆلیسی دارستانی سلێمانی: راوەماسی و زێدەڕۆیی بۆ سەر ژینگە کەمی کردووە

964+
وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ ئاستی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان بۆ سەر ژینگە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە و هۆشداریی توندیش دەداتە ئەو کەسانەی زیان بە سروشت دەگەیەنن.

عەمید هۆشیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـى وت، “بەهۆی چاوکراوەیی و بڵاوبوونەوەی تیمەکانمان، رێژەی زێدەڕۆیی بۆ سەر ژینگە لە کاتی گەشت و سەیراندا کەمی کردووە، هەروەها راوەماسی لە وەرزی قەدەغەکراودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمی کردووە.”

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان جەختی لەوە کردەوە کە “ژینگە ماڵی هەموومانە و ئەرکە پارێزگاری لێ بکەین”، هاوکات هۆشدارییدا کە بڕینەوەی دار قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەو کارە بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
عەمید هۆشیار داوای لە هاووڵاتیان کرد بببنە هاوکاریان و لە کاتی بینینی هەر حاڵەتێکی زێدەڕۆیی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسی دارستان بکەن بە ژمارە: 07751115555

مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ...

مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح