هەواڵەکان ئەمڕۆ
پزیشکێک و گەنجێک گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 15 کەسیش برینداربوون… خانەنشینێکیش دوای وەرگرتنی سێ موچە دیار نەما
964+
ژووری هەواڵ
رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام کارەسات دەخوڵقێنن و لە دوو رووداودا پزیشکێک و گەنجێک گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 15 کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك گەنج دوای ئەنجامدانی یاریی تۆپی پێ، بە سواری پیكابێك لە گوندی قەڵاتکە لە سنووری هەولێر گەڕاونەتەوە، لە رێگا پیكابەكە وەرگەڕاوە، بەقسەی کەسوکاری یەکێک لەو گەنجانە، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و نزیکەی 15ـی دیکەش برینداربوون.
کەسێک گیانی لەدەست دا و ژمارەیەكیش بریندارن
پزیشکێکی نەخۆشخانەی سمارت گیانی لەدەست دا
مام خانۆ پیاوێکی تەمەن 60 ساڵی خەڵكی سۆران، لە دوێنێ بەیانییەوە لە ماڵ چووەتەدەر، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و بێ سۆراغە، دەریشكەوتووە سێ موچەی خانەنیشینی لە بانك وەرگرتووە و دواتر دیار نەماوە.
هاوڵاتییەک سێ موچەی بەسەریەکەوە وەرگرتووە و چارەنووسی نادیارە
فرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بۆ رۆژانی جەژن لە خورماتوو قەدەغە کرا و هەرکەس پابەند نەبێت، دەستگیر دەکرێت.
فرۆشتنی تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان لە خورماتوو قەدەغە کرا
لە جەژنی رەمەزان نزیک دەبینەوە و ئەمڕۆش کۆتا هەینی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بوو، بۆیە نوێژی هەینی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان قەرەباڵغ بوو و مزگەوتەکان جمەیان دەهات لە نوێژخوێنان.