دەبێت فەرمانی وەزارەتیان هەبێت

دەوامی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی رانیە رادەگیرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە مانگی داهاتووەوە، کارکردنی سەرجەم ئەو خۆبەخشانەی تەندروستی رادەگیرێت کە لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دەوام دەکەن و فەرمانی وەزاریان نییە، بۆ ئەو مەبەستە نوسراو ئاراستەی لێپرسراوی بەشەکانی نەخۆشخانەکە کراوە.

لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، ئاگاداری لێپرسراوی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی دەکات، نابێت ئەوانەی کە فەرمانی وەزاریان هەیە بخرێنە خشتەی دەوامەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.3.2025، د. دابان محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە 964ـی راگەیاند، ئەو خۆبەخشانەی کە فەرمانی وەزارەتی تەندروستیان هەیە دەتوانن دەوام بکەن، بەڵام ئەوانەی ئەو فەرمانەیان نییە نابێت بخرێنە خشتەی دەوامەوە و لێپرسراوانی نەخۆشخانەکە ئاگادار کراون.

لەبارەی ژمارەی ئەو خۆبەخشانەی کە فەرمانی وەزارەتی تەندروستیان نییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە وتی ژمارەیان زۆرە و لە رێکەوتی 1.4.2025ـەوە رێگەیان پێنادرێت دەوام بکەن.

لە ئیدارەی راپەڕین، نزیکەی یەک هەزار کەس وەک خۆبەخش لە کەرتی تەندروستی کاردەکەن.

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە رانیە داوای دامەزراند...

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە رانیە داوای دامەزراندن دەکەن