چه‌ند دیمه‌نێك له چهناندنى نه‌مامه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مساڵ دابه‌شكردنه‌كه ئاسان نییه
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى به دابه‌شكردنى 30 هه‌زار نه‌مامه‌كه‌ى عێراق كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى به دابه‌شكردنى ئه‌و نه‌مامنه كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقه‌وه بۆیان هاتووه، به‌ڵام بۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ى ئه‌مساڵیان رێكار و پلانى نوێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ساڵى پاریش هه‌مان وه‌ازره‌تى عێراقی 30 هه‌زار نه‌مانى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وه‌كو هاوكاریكردنێك بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزاییه‌كه‌ى ناردبوو.
بۆ ئه‌مساڵ فه‌رمانگه‌كه لیژنه‌یه‌كی بۆ دابه‌كردنى ئه‌م نه‌مامانه دروستكردووه و له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا نه‌مامیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه و بۆ گۆران سیتی، قوتابخانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەڵەبجە ناردووه و ئه‌و شوێنانه‌ش به‌چاودێرى فه‌رمانگه‌ى ینگه چاوندوویانه.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئه‌مساڵ وه‌كو پار ناكه‌ن به‌ڵكو چاودێرییان زیاتر و مه‌رجیشیان بۆ ئه‌و شوێنانه داناوه كه نه‌مام وه‌رده‌گرن.
له‌رێگه‌ى داتابه‌یشسێكه‌وه نه‌مامه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى نه‌مامه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌رپرسیار بكرێت له خزمه‌تكردنیان.
پێویسته ئه‌و شوێنانه‌ى نه‌مام وه‌رده‌گرن گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى ژینگه واژۆ بكه‌ن و بزانن له كوێ ده‌چێندرێت پێویسته لایه‌نى وه‌رگر خزمه‌تى نه‌مامه‌كه بكات..