کەمێک لەمەوبەر

گرێبەستى وانەبێژانى خوێندنى باڵا نوێکرانەوە

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، دەستکرا بە نوێکردنەوەى گرێبەستى وانەبێژانى خوێندنى باڵان سەرەتاش لە زانکۆى گەرمیانەوە دەستیپێکرد و 123 کەس گرێبەستەکانیان نوێکرایەوە.

پێش جەژن موچەى مانگى یەکیان بۆ خەرج دەکرێت و دواى جەژن موچەى مانگى دوو وەردەگرن

بەپێى نوسراوێک کە ئەمرۆ پێنجشەممە 27.3.2025 دەرچووە و واژۆى د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێریی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانى لەسەرە، تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوى وەزارەتى دارایى و ئابورى و بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێێاندراوە، بڕیاریانداوە بە نوێکردنەوەى 123 وانەبێژى وەزارەتەکەیان لە زانکۆى گەرمیان.

نوێکردنەوەى گرێبەستەکان لە 1.1.2025ـەوە دەبێت تا 31.12.2025.

د. توانا نەجەف بە 964ـى وت،”تائێستا زانکۆى گەرمیان و دوو زانکۆى دیکە گرێبەستى وانەبێژەکانیان نوێکراونەتەوە، بەڵام هەموویمان تەواو کردووە و ئێستا سەرچاوە مرۆییەکانم بۆ بەرێوەبەرایەتى گشتى بودجە ناردووە و نوسراوەکان تەواو کراون و چاپکراون، تەنیا واژۆى وەزیرى دارایى ماوە”.

بەپێى قسەکانى د. توانا، هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن، پێش جەژن گرێبەستى هەموو وانەبێژانى خوێندنى باڵا نوێبکرێنەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان و خەرجکردنى موچەکانیان قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى و ژمێرکارى کراوە بۆ ئەوەى ئەمڕۆ موچەى مانگى یەکى وانەبێژان خەرج بکات، دواى جەژنیش لەگەڵ نوێکردنەوەى گرێبەستەکانیان، موچەى مانگى دویان بۆ خەرج بکرێت”.

گرێبەستى وانەبێژانى خوێندنى باڵا نوێکرانەوە