280 ملیۆن دیناری تێدەچێت

دوای مانگێک کۆمپانیایەک ئامێری قەستەرە لە نەخۆشخانەی شار چاکدەکاتەوە

ژووری هەواڵ

کۆمپانیایەک تێچووی چاککردنەوەی ئامێری قەستەرەی دڵ لە نەخۆشخانەی شار لەئەستۆدەگرێت کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەکارکەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2025، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رەزامەندیان پێنەدراوە بۆ چاککردنەوە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئامێری قەستەرە لە نەخۆشخانەی شار لەکارکەوتووە، کۆمپانیایەک تێچووی چاککردنەوەکەی لەئەستۆدەگرێت.

چاککردنەوەی ئامێرەکە پێویستی بە 280 ملیۆن دینارە و بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بخرێتەوە کار.

پێنەدانی رەزامەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی پەیوەندی بەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستییەوە هەیە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت واژۆ کراوە.

ئامێری قەستەرە بەکاردێت بۆ بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ر كردنی بۆری ته‌سكبوه‌وه‌ی دڵ و دانانی باڵۆن و شه‌به‌كه‌، هه‌روه‌ها بۆ فراوانكردنی بۆریه‌كانی دڵ، یان گرتنی كونی به‌ینی گوێچكه‌ڵه‌كانی دڵ.